نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز دەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٨ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٨ دۆلار و ١١ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٣ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلارو ٥٧ سەنت بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێداویستی و داخوازی بازاڕ و هەروەها نیگەرانی لە هێرشەکانی نێوان  ئێران و ئیسرائیل و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە.



AM:09:34:27/04/2024