گۆرانیبێژی ناسراوی دیاری کورد کیژان ئیبراهیم خەیات چەند وێنەیەکی سەردەمی منداڵی خۆی لەگەڵ باوکی کۆچکردووی بڵاوکردەوە.
کیژان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی و باوکی بڵاوکردەوە و لە ساڵیادی كۆچی دوایی باوكی دەڵێت" بەڕۆح هەمیشە لە گەڵماندای باوکە گیان، ڕۆحت شاد و ئارام، بوو بە ١٩ ساڵ کە لە نازی ئەو باوکە میهرەبانە بێبەشم".
كیژان ئیبراهیم کچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە، دهرچووی كۆلێژی هونهری زانكۆی سلێمانییه، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشە و خاوەنی دوو مناڵن.