مشتومڕێکی گەورە لە نێوان مباپێ و ناسر خلێفی روویداوە

ڕۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەرەنسی ڕایگەیاندووە، پێش یارییەکەی دوێنێ یەکشەممە بەرامبەر تۆلۆز، پێکدادانێکی گەورە لە نێوان ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان و کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەکە ڕوویداوە.

 مباپێ دوایین یاری خۆی لە قەڵای یانەی فەرەنسی "پارک دی پرینس" ئەنجامدا و لەوێ ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی و هەروەها هاندەرانی کرد.


 بەگوێرەی ڕۆژنامەی لۆپاریسیان، "دیوارەکان لەرزین"، بە وتەی یەکێک لە شایەتحاڵەکانی دیمەنە گرژەکە و ئەمەش بووە هۆی دواکەوتنی گەرمبوونەوە دوێنێ، چونکە یاریزانانی پاریس سانجێرمان چوار خولەک لە کاتی ئاسایی چوونە ناو یاریگا.

 بەگوێرەی ڕۆژنامە فەرەنسییەکە، هۆکاری ئەو گرژییە دەگەڕێتەوە بۆ خواستی خلێفی بۆ ئەوەی بزانێت بۆچی مباپێ پشتگوێی خستووە لە وتارەکەیدا کە ڕۆیشتنی لە یانەکەی ڕاگەیاند،سوپاسی نەکردووە.

 هەینی ڕابردوو مباپێ لە وتارێکی ڤیدیۆیدا ڕۆیشتنی خۆی لە یانەکەی ڕاگەیاند و تیایدا سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لە پاریس سانجێرمان کاریان لەگەڵدا کردووە جگە لە ناسر خلێفی.

 بەپێی زانیارییەکان، ماوەی چەند مانگێکە پەیوەندی نێوان مباپێ و خلێفی ئاڵۆز بووە.

 بڕیارە ڕیال مەدرید دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند لە سەرەتای مانگی داهاتوو گرێبەستی مباپێ ڕابگەیەنێت.


PM:08:35:13/05/2024