وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی راگەیاند

وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بڕێک زۆر پارەی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە " سپی " راگەیاند " کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی عێراق دووەم بڕی پارەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم ".

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە بڕی ئەو پارەیەی ئەمڕۆ خراوەتە سەر هەژماری دارایی هەرێم ٤٤٣ ملیار دینار بووە.

وەزارەتی دارایی هەرێمش کەمێک لەمەوبەر لیستی مووچەی زۆربەی وەزارەت و دەستەکانی هەرێمی راگەیاند، بەڵام لیستەکە ناو و وادەی دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی یەکەی ٧٠ و ٨٠، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، زێرەڤانی، دەزگای ئاسایش، ئەنجوومەنی ئاسایش و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکانی تێدا نییە.
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێ "ئەم خشتەیە بەپێی ئەو تەمویلە ئامادەکراوە، کە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە نێردراوە."

لیستی مووچە..




 



PM:05:54:15/05/2024