هەڵەبجە بە فەرمی بوو بە ئەندامی تۆڕی شارە بەهێزەکانی جیهان

پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت" هەڵەبجە وەک یەکەم شاری عێراق و هەرێمی کوردستان بوو بە ئەندامی تۆڕی شارە بەهێزەکانی جیهان". 

پارێزگای هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ناساندن و بەرزکردنەوەی پێگەی هەڵەبجە لەسەر ئاستی جیهان، هاوشانی ئەو شارانەی کە ئەندامن لە تۆڕی شارە بەهێزەکانی جیهان، هەڵەبجەش وەک یەکەم شاری عێراق و هەرێمی كوردستان بە فەرمی لە تۆڕی شارە بەهێزەکان وەک ئەندام قبوڵکرا". 

ڕاشیگەیاندووە" ئەم ئەندامێتییە دەرفەتێكی گرنگە بۆ هەڵەبجە لە کاتێکدا دەرگاکان بە ڕووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دەکاتەوە، رێگا خۆش دەکات بۆ ئەو پڕۆژانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی گەنجان، رەخساندنی هەلی کار، پاڵپشتیکردن و پێشخستنی کەرتی گەشتیارییە، سەرەڕای ئەوەش هەڵەبجە دەكاتە ناوەندێك بۆ ئەنجامدانی چالاكی و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و وۆرک شۆپ بۆ شارەکەمان وەك پایتەخی ئاشتی دەهێنێتە ئاراوە، ئەمەش رێگەمان پێدەدات ئەزموون، پێویستی و نمونە باڵاكان دەربارەی ئاشتی و پێكەوە ژیان لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانی و ئەندامانی تۆڕەکەدا باس بکەین".


AM:08:56:17/05/2024