ئاوی سلێمانی ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە


بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە وەرزی هاویندا ئاوە بە فیڕۆنەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیاندنێکدا دەڵێت" لە شاری سلێمانی و دەوروبەری زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی سودمەند دەبن لە خزمەتگوزاریی ئاوی پڕۆژەکانمان، هەر هاووڵاتییەک رۆژانە تەنها 1لیتر کەمتر ئاو بەفیڕۆ بدات، ملیۆنان لیتر ئاو دەگەڕێتەوەو ئەو شوێنانەی گرفتی کەم ئاویان هەیە سودی لێدەبینن".

ئاوی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات  "ئەگەر بەفیڕۆدانێکی ئاو هەبوو تۆش وەک خەمخۆرێک ئەو هاووڵاتیە ئاگاداربکەرەوە لەگرنگی ئاو و بەفیڕۆنەدانی، هەروەها ئەگەر شکاویەکتان بەدی کرد دەست بەجێ ئێمەی لێ ئاگاداربکەرەوە".

بۆ زیاتر رێگریکردن لە بەفیڕۆدانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رێنمایی هاووڵاتییان دەکات بۆ بەستنی تەوافە‌ بۆ تەنکی سەربان.



AM:12:49:25/05/2024