راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە بەم بڕە پارە رازی بوو

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، بڕیارە رۆژی سێشەممە هانسی فلیک بگاتە بەرشەلۆنە و کۆتایی بە هاتنی بۆ ئەو یانە ئیسپانییە  بهێنێت.

 ڕاپۆرتەکانی ڕۆژنامە وەرزشییەکانی مارکا و مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن کە فلیک ڕاهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەبێت و لە شوێنی چاڤی هێرناندێز بە گرێبەستێکی دوو ساڵە.

 مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردووە، ستافی فلیک بریتین لە تۆنی تاپالۆڤیچ ڕاهێنەری پێشووی گۆڵپارێزی بایرن، هەروەها مارکوس سۆرگی یاریدەدەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

 تا ئێستا وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەرە نوێیەکەی بەرشەلۆنە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە ناساندنی ڕەسمی ئەو ڕاهێنەرە لە قۆناغێکی دواتردا ئەنجام دەدرێت.

بە پێی زانیارییەکان وردەکاری مووچەی فلیک لەگەڵ بەرشەلۆنە 3 ملیۆن مووچەی جێگیر و  ملیۆنێکی تری پێدەدرێت ئەگەر چامپیۆنزلیگ بباتەوە.

هەروەها  750 هەزار یۆرۆی تری پێدەدرێت ئەگەر لالیگا بباتەوە.



PM:04:37:28/05/2024