دانیشتنی دادگایکردنی کەیسی کوژرانی خواناس وریا دواخرا

دادگای سلێمانی دانیشتنی دادگایکردنی کەیسی کوژرانی خواناس وریا بۆ ڕۆژی  ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دواخست.

ڕۆژی ١٩ی ٣ی ئەمساڵ پرۆسەی دانیشتنی دادگاییکردنی کەیسی خواناس وریا بەڕێوە چوو، بەڵام بەپێی وتەی پارێزەری کەیسەکە دادگای سلێمانی دانیشتنەکەی بۆ ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دواخست.

خواناس وریا کە شانۆکار و گەنجێکی دیاری دانیشتووی سنووری قەزای چەمچەماڵ بوو لە ڕۆژی ٢٢ی ٦ی ٢٠٢٣ لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و گیانی لەدەستدا، دواتریش بكوژ خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كرد و هۆكارەكەی بۆ "جیاوازی بۆچوونی دینی"یان گەڕاندەوە.


PM:02:47:29/05/2024