ئەمنستی: ئێران لە سێدارەداندا لە پێشەوەی ریزبەندیەکەی جیهاندایە


رێکخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاند" ساڵی ڕابردوو لە جیهاندا هەزار و ١٦٣ کەس لەسێدارەدراون ئەوەەش بەرزترین ژمارەی ١٠ ساڵی ڕابردووە، لەو ژمارەیەش ٨٥٣ کەسیان لە ئێران بوون".( کە دەکاتە ٧٤٪ لە سێدارەدراوانی جیهان).

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە ناسراوە بە ئەمنستی ئینتەرناسیوناڵ، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری لەسێدارەی لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ڕێکخراوەکە هاتووە" لە سەرتاسەری جیهان زۆرترین ژمارەی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان لە چینە، بەڵام پەیوەست بەوە هیچ تۆمار و ئامارێک بەردەست نییە، لە چین لەسێدارەدان وەک نهێنی دەوڵەتە و بە شاراوەیی دەهێڵدرێتەوە، هەر چەندە لە ڕاپۆرتی ساڵانەدا هەژماریش نەکرابێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە چین چەند هەزار کەس لەسێدارەدرابن".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە ٢٠٢٣ـدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجیکردنی سزای لەسێدارەدان زیادی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ساڵی ڕابردوودا، هەزار و ١٦٣ کەس لەسێدارەدراون، کە لە ئێران ٨٥٣ کەس، لە سعودییە ١٧٢ کەس، لە سۆماڵ ٣٧ کەس، لە ئەمریکاش ٢٤ کەس.



PM:06:57:29/05/2024