پلەی گەرما دەگاتە ٥٠ پلەی سەدی

كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت" پلەكانی گەرما لە چەند پارێزگایەك لە ٥٠ پلەی سیلیزی نزیكدەبێتەوە و لە ١٥  پارێزگاش ٤٠ پلە تێدەپەڕێنێت.

دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویكردەوە، ناوچەكانی وڵات ڕووبەڕووی شەپۆلێكی گەرما دەبێتەوە، بەشێوەیەك لە بەسڕە و میسان و واست دەگاتە ٤٩ پلەی سیلیزی و لە ١٥ پارێزگای عێراقیش پلەكانی گەرما ٤٠ پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند" سبەی پێنج شەمە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانی باکوری پارێزگای دھۆک ھەندێک کات نمە باران و ھەورە بروسکە ئەبێت".

ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی گەیشتنی سەنتەری بارستە ھەوای گەرم بۆ سەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ٢ تا ٣ پلەی دیکە بەرزدەبێتەوە و کەشی ناوچەکە گەرمتر ئەبێت، خێرای با لەسەرخۆ و ھەندێک کات مامناوەند ئەبێت.


PM:07:51:29/05/2024