ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد دەرون کاروان بەشێوەیەکی جیاواز ساڵیادی لە دایکبوونی دەکاتەوە.
گۆرانیبێژی دەنگخۆشی کورد دەرون کاروان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی لە ڕۆژی لە دایکبوونی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ رۆژی لە دایکبوونی منە ۳۱ ساڵی تەمەنم پر کرد، بەڵام هێشتان دەروونە بچکۆلەکە لە ناخمدا گەورە نەبووە گڕو دەگرێ بۆ گەیشتن بە حەز و خەونەکانی چێژ لە یاریەکانی ژیان دەبینێت و ماندوو نابێت هەوڵی سەرکەوتن و نەمانەوە لە دواوە دەدات پێشبرکێ دەکات تا بگات بە لوتکەی سەرکەوتن".
دەشڵێت" زۆری ویست تا تێگەیشتم لە خۆشویستنی خودی خۆم و چێژ وەرگرتن لە چرکە بە چرکەی کاتەکانم، هەموو دەقەیەک کە لە تەمەنم دەڕوات بۆ من لە دەستانی پیرۆزیەکە، بۆیە هەمیشە قەدر و قیمەت بۆ کات و خودی خۆم دادەنێم".
دەروون کاروان خەڵکی ڕەواندازە و لە وڵاتی سوید لە دایکبووە، لە ئێستاشدا لە کوردستان نیشتەجێیە، لە ماوەكانی رابردوودا زیاتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەركەوتنی هەبوو و بەرهەمی هونەرمەندانی دیكەی دەوتەوە کە زیاتر بە گۆرانی (تۆ نانویت)ی هونەرمەندی دیاری کورد (حەمید بانەیی) ناوبانگی دەركرد و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆری هەبوو، هەروەها بەرهەمی (من ئەڕۆم) یەکەم کاری هونەری تایبەت بەخۆی بوو کە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویکردەوە.