وێنە.. چۆپی فەتاح لەگەڵ باوکی دەردەکەوێت

هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد چۆپی فەتاح کە پێشتریش وەک میدیاکار دەردەکەوت، نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ باوکی بڵاوکردەوە. 

چۆپی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، وێنەیەکی خۆی و باوکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سوپاس بۆ خودا کە تۆ باوکی منی، سوپاس کە فێری زمانی کوردیت کردم، سوپاس کە فێرت کردم من کوردم و دەبێت کوردستانم خۆشبوێت، خۆشم دەوێی هەموو کەسم باوە گیان". 

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی دوو کچە بە ناوی (لیڤیا و لیانا).


AM:10:05:05/06/2024