راهێنەری پۆرتوگال بۆ یۆرۆی٢٠٢٤دڵی هاندەرانی رۆناڵدۆ ناخۆش دەکات

لە پرسیاری ڕۆڵی کریستیانۆ لە پاڵەوانێتی یۆرۆ چی دەبێت ڕۆبێرتۆ مارتینێز (ڕاهێنەری پورتوگال قسەی کردوو وتی" بۆ ئێمە گرنگە بە ١١ یاریزان هێرش بکەین و بەرگری بکەین.  کریستیانۆ ئەزموونێکی نائاسایی هەیە.  کەسی تر ئەم ئەزموونەی نییە.  یاریزانێکە کە بە باشی دەزانێت چۆن شوێن لە ناوچەی سزا بەکاربهێنێت و یاریزانێکی نایابی تەواوکەرە.

وتیشی " ئەو تەرکیز و سەرنجڕاکێشە، پێگەی بەرگرییەکەی تەواو بوو لەو یارییانەی کە ئەنجامماندا، بەڵام بۆ من گومانی تێدا نییە کە هەموو یارییەک جیاوازە لە یارییەکانی دیکە.


ڕۆبێرتۆ مارتینێز هەروەها وتی" کریستیانۆ لەم وەرزەدا 51 یاری ئەنجامدا هیچ کێشەیەکی نەبوو، بەڵام پێموایە شتەکان لەسەر ئاستی یانەکان وەک ئەو شتانە نین کە لە تیپە میللیەکاندا هەیە  ئەو نیشانی داوە کە دەتوانێت هەر چوار ڕۆژ جارێک یاری بکات، پێموانییە هیچ کێشەیەک ڕووبدات.  بەڵام ئێمە ئەوە بە یۆرۆ هەڵدەسەنگێنین”.


لەکۆتایدا ڕۆبێرتۆ مارتینێز (ڕاهێنەری پورتوگال) پێش یاری دۆستانەی سبەی ئێرلەندا وتی"کریستیانۆ سبەی یاری دەکات نازانم چەند خولەکێک، بەڵام خولەکی یاریکردن بەدەست دەهێنێت”.



PM:10:14:10/06/2024