رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ لە میانی مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا شەڕێکی بەهێز لە نێوان نیکلاس ڤۆڵکرۆگ یاریزانی دۆرتمۆند و ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر یاریزانی ریاڵ مەدرید ڕوویداوە.
بە قسەی سەرچاوەکە، لە کاتی یارییەکی بچووکدا کاتێک هەردووکیان بەرامبەری یەکتر یارییان کردووە، ڕودیگەر بەردەوام بوو لە گرتنی هێرشبەرەکە و ڕاکێشانی بۆ خوارەوە.
دوای دەستێوەردانێکی توند، ڤۆڵکرۆگ لەسەر زەوی کەوت و جنێوی بە ڕودیگەر دا و بە تووڕەییەوە هاوارێکی کرد.
پاشان ڤۆڵکرۆگ هەستا و بەرەو ڕودیگەر ڕۆیشت و پاڵیان بە یەکترەوە نا و خەریک بوو شەڕ بکەن.
ساندرۆ ڤاگنەری یاریدەدەری راهێنەری ئەڵمانیا ڕاهێنەر ناچار بوو دەستوەردان بکات و جیایان بکاتەوە.
ڤاگنەر چووە لای ڕودیگەر و هەوڵیدا ئارامی بکاتەوە.
پاشان ڕودیگەر مەشقەکانی گروپی بەجێهێشت و لەگەڵ ڕاهێنەری توانای جەستەیدا ڕۆیشت بۆ ڕاکردن بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە.