دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەى کوژرانى هاوڵاتییەک لە نزیک گۆڕستانى سەیوانى شاری سلێمانى ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بکوژەکە دەستگیرکراوە".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ٢٠٢٤/٦/١٠ له نزیك (گۆڕستانی سه‌یوان) له شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی له نێوان دوو هاوڵاتی دروست ده‌بێت، ده‌بێته هۆی برینداربوونی كه‌سێكیان له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی چه‌قۆ له‌لایه‌ن بكه‌ری تاوانه‌كه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه" دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی ئاسایش به شوێنی ڕووداوه‌كه، تۆمه‌تبارێك به ناوی (ش. خ) ده‌ستگیركرا".
دەشڵێت" ده‌ستبه‌جێ برینداری ڕووداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا".
ئاسایشی هه‌رێم راشیگه‌یاندووە" پاش لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت تۆمه‌تبار پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه له‌م دۆسییه به‌رده‌وامه".