فیلمی سینەمایی (خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا) نمایش دەکرێت

بڕیارە ڕۆژی هەینی فیلمی سینەمایی (خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا)، لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش بکرێت.

هەریەک لە ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا و رێشان حەمۆ رۆڵی سەرەکی لە فیلمی (خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا) دەگێڕن، بڕیارە لە ڕۆژی جەژنی قورباندا لە سینەماکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک نمایش بکرێت.

هەروەها پیشاندانی تایبەتیشی ڕۆژی هەینی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە سیتی سینەمای سلێمانی دەبێت، ١٦ی مانگیش دەست بە نمایشکردنی فیلمەکە دەکرێت لە هەموو سینەماکانی کوردستان.

فیلمی (خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا) لە سیناریۆ و دەرهێنانی هونەرمەند شوان عەتوفە، هەریەك لە ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، رێشان و سیروان جەمال، سروشت کامەران، شوان کەریم و ژاڵە رەسوڵ و چەند ئەکتەرێکی دیکەش رۆڵی تێدا دەگێڕن کە لە مانگی ئابی ساڵی رابردوەوە دەست بە كاری وێنەگرتنی فیلمەکە كراوە و لە ژانری (کۆمیدیا، دراما، ڕۆمانسیە).


AM:10:15:11/06/2024