ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی پلهكانی گهرما جارێكی دیكه روو لهبهرزبوونهوه دهكهن".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە باشوورى هەرێم و ناوچەکانى گەرمیان، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی گۆڕاو و مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٤١
سلێمانی: ٣٧
دهۆک: ٣٨
زاخۆ: ٤٠
هەڵەبجە: ٤٠
کەرکوک: ٤٢
سۆران: ٣٨
حاجی ئۆمەران: ٢٥
گەرمیان: ٤٤