نرخی دینار زیاتر دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی حوزەیران  ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزی.

پەیامنێری  (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٦ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٥ هەزار و ٧٦٧ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزار و ٤٢٢ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٢٠ لیرەیە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٥٨٩ دینار.


AM:10:47:11/06/2024