پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لەسەر شەڕەتەقەکەی دوێنێی گەڕەکی هەولێری نوێ چەند کەسێک دەستگیرکراون". (بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی دەستگیرکراوەکان بکات)
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەبارەی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لەسەر رووداوەکەی دوێنێ تائێستا چەند کەسێک دەستگیرکراون، سەرەتایی کێشەی نێوان ئەو دوو لایەنەش دەگەڕێتەوە ١٠ ساڵ پێش ئێستا".
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا پارێزگاری هەولێر دەربارەی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە وتی" کێشەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە زەوییەک دراوە بە وەبەرهێنەرێک و پاشان لێی وەرگیراوەتەوە و دراوە بە وەبەرهێنەرێکی دیکە".
ئومێد خۆشناو وتیشی" پێدانی زهوی به وهبهرهێنهران یان وهرگرتنهوهی پهیوهندی به پارێزگاوه نیه، پاش رهزامهندی وهبهرهێنان، شارهوانی زهویهكه دیاری دهكات".
ئێوارەی دوێنێ لە شەقامی ١٢٠ مەتری لە گەڕەکی هەولێری نوێ، ڕووداوێکی تەقەکردن لە نێوان دوو وەبەرهێنەر و کەسوکارەکانیان روویدا کە بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.