رۆناڵدۆ پەیامێک لەسەر بردنەوەی یۆرۆی٢٠٢٤بڵاودەکاتەوە

لە نوێترین لێدوانیدا رۆناڵدۆ باسی یۆرۆی ٢٠٢٤دەکات و ستایشی ئاستی هەڵبژاردەکەی و یاریزانەکانی هاوڕێی دەکات.

ئەمە تەواوی چاوپێکەوتنەکەیەتی...

کریستیانۆ:

هەموو یاریزانێک شێوازی تایبەتی خۆی هەیە، پێموایە سەرکردایەتی پەیوەستە بە کەسایەتیمانەوە، چۆنێتی هەستکردنمان، و ئەوەی فێربووین لەماوەی گەشتەکەماندا وەک پیشەگەرەکان هەوڵدەدەم سەرکردایەتی بکەم.

کریستیانۆ:

- زۆر قسە ناکەم، بەڵام حەزم لێیە نیشانی بدەم کە کێم.

  کریستیانۆ:

  شێوازی سەرکردایەتیکردن شتێکی زۆر کەسییە، بەڵام لەناو ئەم تیپەدا [هەڵبژاردەی پورتوگال] سەرکردەیەکی زۆرمان هەیە و هەریەکەیان شێوازی خۆی هەیە، ئەوەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە پێموایە ئێمە تیپێکی نیشتمانی گەورەین”.

  کریستیانۆ:

"باشترین نەوەی یاریزانان سەردەکەون”.

  کریستیانۆ:

"شانازی دەکەم کە یەکەم یاریزانم کە لە ٦ پاڵەوانێتی یۆرۆدا یاریم کردووە، چونکە ئەوە دەردەخات کە ژیانی وەرزشیم چەندە درێژە، بەڵام ئەوە تەنها یەک لاپەڕەیە لەوەی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەدەستی هێناوە لە تۆپی پێدا شانازی دەکەین کە لێرەین بۆ یارمەتیدانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، بێگومان هەوڵدان بۆ "هەنگاونان بۆ پێشەوە و سەرکەوتن، کە ئامانجی سەرەکیمانە".

  کریستیانۆ:

پێموایە ئەم تیپە [نەوەیە] دڵخۆشییەکی زۆر بۆ هاندەرانی پورتوگال دەهێنێت، لەم پاڵەوانێتییە یۆرۆیە دەستپێدەکات، بەڵام بەڕای من باشترین نەوەی یاریزانەکان هەمیشە ئەو نەوەیەن کە جامەکان بەدەستبهێنن هیوادارم ئەم تیپە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت هەروەها تیمێکی بەتوانای ناباوەرە”.

  کریستیانۆ:

  وەک هەموومان دەزانین، بەهرە بە تەنیا بەس نییە بۆ بردنەوە ئاستی یارییەکان هەمیشە پێمان وایە کە توانای بردنەوەمان هەیە "ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ بەدەستمان هێنا دەستکەوتێکی مێژوویی بوو، چ لەسەر ئاستی تۆپی پێی پورتوگال و چ لەسەر ئاستی جیهانی.”

  کریستیانۆ:

"ئێستا، پێمان بە توندی لەسەر یاریگا دەبێت، بەڵام مێشکمان لەسەر ئاسمان دەبێت بۆ ئەوەی سەرمان بەرز بکەینەوە و بزانین ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە یۆرۆ ببەینەوە”.

  کریستیانۆ:

"ئەو یۆرۆیەی لە ساڵی ٢٠١٦ بەدەستمان هێنا، دەستکەوتێکی مێژوویی بوو، چ لە تۆپی پێی پورتوگال و چ لە تۆپی پێی جیهانی”.

یەکەم یاریزان بەشداری ٦ پاڵەوانێتی یۆرۆ بکات؟

🗣️  کریستیانۆ:

"ئەمە تەنها یەک لاپەڕەیە لەوەی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تۆپی پێدا بەدەستی هێناوە”.



PM:04:51:11/06/2024