نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا زیاتر دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم زیاتر دادەبەزێت، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە.

- نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزارو ١٠٠ دینار بوو، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ٩٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ  بە ١٥٥ هەزارو ٩٢٥ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزارو ٦٠٠ دینار بوو.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٥٨٨ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزارو ٢٢٠ لیرەی تورکییە. 
 

PM:05:47:11/06/2024