بوومەلەرزەیەک ناوچەیەکی هەرێمی هەژاند

بوومەلەرزەیەک باکوری ڕۆژهەڵاتی ڕانیەی هەژاند، و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاوی كردەوە" ئەمڕۆ چوارشەممە  بوومەلەرزەیەك لە باكوری رۆژهەڵاتی شاری رانیە روویداوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق، گوڕی بوومەلەرزەكە ٣.٣ پلەی رێختەر بووە، بەهۆی كەمی گوڕەكەشی هاووڵاتییەكی كەمی رانیە هەستیان پێ كردووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

ئەمەلە کاتێکدایە کە دوێنی بوومەلەرزەیەک لە ئێران ڕوویدا و دەیان کەس بوونە قوربانی.


PM:07:33:19/06/2024