زانیارى نوێ لەسەر دابەشکردنی مووچەى مانگى حوزەیران ڕاگەیەندرا

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" هەر كات لیستی مووچە ڕەوانەی بەغداد بکرێت، دوای ٢٤ کاتژمێر وەزارەتی دارایی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم دەکات". 

جه‌مال كۆچه‌ر ئەندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، لە لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندووە" دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم لیستی مووچه‌ی مانگی حوزەیرانی ڕه‌وانه‌ی به‌غداد کرد، پاش ٢٤ کاتژمێر و تەواوبوونی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەراندا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مووچەى مانگى شەشى فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات". 

ڕوونیشیکردەوە، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق کار لەسەر لیستی مووچه‌ی مووچەخۆرانی هه‌رێم دەکات بۆ ناردنی مووچه‌کانیان، چونکە تا ئێستا ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌كراوه‌. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی (ئایاری) هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی دا، به‌ڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم بەشێوەیەکی فەرمی وادەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی (شەشی) بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دیارینەكردووە.


AM:12:01:24/06/2024