قوباد تاڵەبانی: هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری هەڵبژاردن

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری وادەی هەڵبژاردن".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی( ماوە بۆ درێژکراوەی) حكومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێكی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی کلاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هاریکاریی هەڵبژاردن كۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند" هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری وادەی هەڵبژاردن، بە تایبەتیش کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری تەواوی کردوە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن".

ڕاشیگەیاندووە، نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆڵی گرنگ ببینن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بە جۆرێک، کە ئەنجامەکەی جێی متمانەی هاووڵاتییانی هەرێم بێت.


PM:07:20:25/06/2024