سبەینێ‌ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئێران بەڕێوەدەچێت

بەیانی ئەمڕۆ وادەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران  كۆتایهات و سبەی هەڵبژاردنی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئێران بەڕێوەدەچێت.

لیژنەی نیشتمانی هەڵبژاردنەكانی ئێران رایگەیاند" لە كاتژمێر (٨)ی بەیانی ئەمڕۆوە, وادەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بۆ هەردوو كاندیدی سەرۆكایەتی كۆتایهاتووە، ئەوەش وەك ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی چواردەمین پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئێران كە بڕیارە سبەی هەینی(٥)تەمموز بەڕیچوەبچێت".

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە (٣٠) حوزەیرانی رابردوو دەستیپێكرد دوای ئەوەی ئەنجومەنی پاراستنی دەستور، دروستی و پاكی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی گەڕی یەكەمی دووپاتكردەوە كە رۆژی (٢٨) حوزەیرانی رابردوو بەڕێوەچوو. 

لەگەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێراندا (٤) كاندید كێبڕكیان كرد كە ئەوانیش:(مستەفا پور محەمەدی، سەعید جەلیلی، محەمەد باقر قالیباف، مەسعود پزشكیان) هیچ كام لەكاندیدەكان دەنگی پێویستیان نەهێنا لە گەڕی یەكەمداو هەڵبژاردن چووە گەڕی دووەم كە تیایدا (مەسعود پزشكیان و سەعید جەلیلی) خاوەنی دوو زۆرترین دەنگەكانی گەڕی یەكەم، كێبڕكێ دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی ئێران.



PM:12:46:04/07/2024