ئەڵمانیا رێکاری توند دەگرێتەبەر

رۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە،هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رێککارێکی توندی گرتۆتە بەر تا هیچ زانیاریەک لە مەشقەکاندا نەچێتە دەرەوەو دزەی پێنەکرێت.


بەقسەی رۆژنامەکە، فیدراسیۆنی ئەڵمانیا و ناگلسمان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی هیچ زانیارییەک لە مەشقە داخراوەکانی پێش یارییەکەی سبەی بەرامبەر ئیسپانیا دزەیپێنەکرێت.

هەروەها سیاجەکەی دەوری دوو یاریگای مەشقەکان داپۆشراوەو رێگە نادەن میدیاکان وێنەی تێدا بگرن.

لەلایەکی ترەوە، پاراستنی دەرگاکان بەهێزتر کراوە و ڕێکارەکانی چوونە ژوورەوە توندتر کراوە تیمی ئەسپەکانی پۆلیس هەمیشە لە دەوروبەری شوێنەکەدا ئامادەن بۆ هەر شتێک کە رووبدات.

یاریەکە ئێوارەی هەینی کاتژمێر 7:00ئەنجام دەدرێت.



PM:01:13:04/07/2024