سبەی کوردێکی ریفۆرمخواز، یان نەرێتخوازێک دەبێتە سەرۆکی ئێران

سبەی هەینی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئێران لە نێوان کوردێکی ریفۆرمخواز مەسعود پزیشکیان و نەرێتخوازێک سەعید جەلیلی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئەنجام دەدرێت و پێشبینییەکان بە قازانجی کوردەکە تا ئێستا شکاوەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند کە زیاتر لە ٦١ ملیۆن و ٤٥٢ هەزار کەس مافی دەنگدانیان لەو گوڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا هەیە. 

بەگوێرەی ئەنجامی زۆربەی راپرسییەکان کە لە نێوخۆی ئێران کراوە لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا نزیکەی ٤٥٪ بێت و مەسعود پزیشکیانیش زۆرترین دەنگ بە دەست بهێنێت.
 
 تا ئێستا ٤،٨٪ـی بەشداربووانی راپرسییەکە دەڵێن، هێشتا بڕیاریان نەداوە دەنگ بە کام بەربژێر دەدەن.

سبەی هەینی ٥ی تەممووز گەڕی دووەمی ١٤ـەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران بەڕێوەدەچێت و لە کاژێر ٨ بە کاتی تاران بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا دەکرێنەوە و بۆ ماوەی ١٠ کاژێر بەردەوام دەبێت.



PM:10:07:04/07/2024