گۆڵچی ئەرجەنتین نهێنی گەڕانەوەی لێدانەسزاکان ئاشکرادەکات

لە یاری نێوان ئیکوادۆرو  ئەرجەنتین کە تێیدا تانگۆ بە لێدانەکانی سزا 4-2براوە بوو، دیبۆ،مارتینێزی گۆڵچی هۆکاری بردنەوەکە بوو، توانی دوو لێدان بگەڕێنێتەوەو هەڵبژاردەکەی بگەیەنێتە قۆناغی پێش کۆتایی.



دیبۆ مارتینێز وتی نهێنی گەڕانەوەی لێدانە سزاکانی ئاشکرا کردوو وتی: "ئەوان یاریەکەیان بۆ ئێمە زۆر قورس  کرد، نەمانتوانی زۆر باش یاری بکەین، یارییەکی نایابیان ئەنجامدا، ناچار بووین بەم دۆخەدا تێپەڕین، من ئامادە نەبووم بگەڕێمەوە ماڵەوە، هەرچەندە ئێمە پاڵەوانی ئەمریکا و جیهانین ئەم گرووپە شایەنی ئەوە بوو لە  جامەکەدا بەردەوام بێت.

 دیبۆ مارتینێز وتیشی: دوای ئەوەی میسی لێدانی سزای لەدەستدا، بە هاندەرانم گوت کە ئەمە کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە ماڵەوە".

 لەکۆتایدا مارتینێز وتی "لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا زۆر هەوڵ دەدەم بۆ گەڕانەوەی لێدانی سزا، من زۆر کاردەکەم بۆ ئەوەی ئەم کارە بکەم 500 جار باز دەدەم لە هەموو ڕاهێنانێکدا دەبێت باشترین نیشان بدەین چونکە هاندەران شایەنی ئەوەن.



AM:06:40:05/07/2024