نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە دابەزین کرد

بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی رووی لە دابەزین کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٧ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٧ دۆلار و ٤٣ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٣ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٤ دۆلار و ٦ سەنت بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت، بۆ بڕیارێکی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە کە رۆژی ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٣ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە.

بەپێی پێشبینی شرۆڤەکارانی ئابوری کە لە راپرسییەکی ئاژانسی رۆیتەرز بەشداریان کردووە، پێشبینیان کردووە تێکڕای نرخی نەوتی خاو لەمساڵدا لە نێوان ٨٤ بۆ ٨٥ دۆلار بێت. 


AM:08:26:05/07/2024