بنکەکانی دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران کرانەوە

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٥ی تەموزی ٢٠٢٤ بنکەکانی دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرانەوە. 

ئەمڕۆ هەر یەک لە مەسعود پزیشکیان کە کوردێکی ریفۆرمخوازە و سەعید جەلیلی لە باڵی نەریتخوازە رکابەری بۆ کورسی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران دەکەن و بەرەبەیانی ئەمڕۆش بنکەکانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەراندا کرانەوە. 

بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارە دەرگاکانیان دادەخەن و بە زۆری دەنگدان تا نیوەی شەو درێژدەکرێتەوە و ئەنجامی کۆتاییش سبەینێ شەممە ڕادەگەیەنرێت.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند کە زیاتر لە ٦١ ملیۆن و ٤٥٢ هەزار کەس مافی دەنگدانیان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا هەیە. 

لە خولى یەکەمدا رێژەی بەشداریکردن لە نێوان ٤٠% بۆ ٣٩.٩٦% بووە. 

خولی دووەم دوای هەڵبژاردنی ٢٨ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت کە ڕێژەی بەشداریکردنیان کەم وێنەیەکی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینی، چونکە زیاتر لە ٦٠%ی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ جێگرتنەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی خۆیان لە دەنگدان بە دوور گرت، ئەوەش دوای مردنی بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە.


AM:08:48:05/07/2024