ژنە چالاکێکی کرێکاری سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا

شەریفە محەمەدی چالاکی  کرێکاری خەڵکی رەشت لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاری کە ٧ مانگ پێشتر دەستبەسەر کرابوو و ئێستا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی لاکانی ڕەشت (بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت) دەستبەسەرە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی "بەغی" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە ناوبرا ئەو سزای بە تۆمەتی "بەغی" لەڕێگای ئەندامبوون لە لیژنەی هاوئاهەنگی بەمەبەستی پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان و "نزیکبوونی ئەو ڕێکخراوە لە حیزبی کۆمەڵە" و بەپشتبەستن بە ماددەی ٢١١ و ٢٨٧ی یاسای سزای ئیسلامی کە لە ساڵی ٢٧١٣ پەسەند کراوە، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

شەریفە محەممەدی ڕۆژی سێشەممە (٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ڕەشتدا دەستبەسەر کرا و ماوەی حەوت مانگی ڕابردووی (٢١٢ ڕۆژ) لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە و لاکانی ڕەشت و هەروەها دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەو دوو شارەدا تێپەڕ کردووە.



PM:06:23:05/07/2024