لەیەکەم رۆژی کارکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا گواستنەوەی کۆچبەرانی بۆ رواندا هەڵوەشاندەوە

لە یەکەم رۆژی کارکردنیدا سەرۆک وەزیرانی نوێی کیر ستارمەر بەریتانیا گواستنەوەی کۆچبەرانی بۆ رواندا هەڵوەشاندەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی " تێلێگراف"ی بەریتانی، ئەو بڕیارە سەرۆکایەتی پارتی پارێزگاران لە بارەی ناردنی کۆچبەرانەوە بۆ رواندا دەریکرد بوو بڕیارێکی مردووە.

رۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بڕیارە کۆچی نایاسایی یەکێک دەبێت لە کارە سەرەکییەکانی حکومەتی نوێ و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کە کلیلی پلانەکانی پارتی کرێکاران دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پرسە، پێدەچێت یەکەم سەرکردەی جیهان بووبێت کە پەیوەندی بە کیرەوە کردبێت، کە ئێوارەی پێنجشەممە بوو.

کێشەی کۆچبەران پرسی سەرەکی بوو لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، پلانی ناردنیان بۆ ڕواندا بۆ یەکەمجار لە لایەن بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیران ڕاگەیەندرا و لەلایەن لیز تروس و ڕیشی سوناکیشەوە درێژەی پێدرا.

پلانەکە بەهۆی شەڕە یاساییە درێژخایەنەکانەوە دواکەوتووە، هێشتا هیچ گەشتێکی ئاسمانی کۆچبەرانی نەبردووە بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام بووەتە گۆڕەپانێکی گەورەی شەڕ لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، کیر سوێندی خواردووە کە هەڵیبوەشێنێتەوە.

لە کاتێکدا کەسێکی ناوخۆیی پارتی کرێکاران بۆ ڕۆژنامەی تەلەگراف پشتڕاستی کردەوە کە پلانەکە ئێستا "مردووە".



AM:01:11:06/07/2024