نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ گۆڕانکاری بەسەردا هات و رووی لە دابەزین کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٦ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٥ دۆلار و ٨٧ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٣ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٥٤ سەنت بوو.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی خواست لە وەرزی گەشتیاریی هاویندا، بەڵام خاوبوونەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی نەوت.



AM:09:18:06/07/2024