نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ ی تەموز لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان لە رۆژهەلآتی ئاسیا هەرچەندە نرخی هەردوو جۆری نەوت برنت و خاوی ئەمەریکی بە بەراورد بە دوێنی کاتی داخستنی بازاڕ دابەزیووە، بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزەو لەو دەستەکەوتانە نەهاتۆتە خوارەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە بە دەستی هێناوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٦ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٧ دۆلار و ٤٣ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٣ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ بە ٨٣ دۆلار و ٨٨ سەنت بوو.



AM:08:28:07/07/2024