چەپەکانی فەرەنسا جیهانیان شۆک کرد


بە پێچەوانەی هەموو چاوەڕوانییەکانەوە، ئەنجامە سەرەتاییەکان لە دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی  فەرەنسا دەریخست کە هاوپەیمانی چەپ لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا پێشەنگی گرتووە، کەمپی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆنیش پلەی دووەمی داگیرکردووە، لە پێش ڕاستە توندڕەوەکانەوەن کە  سێهەمن.

گردبوونەوەی نیشتمانی (پارتەکەی مارین لۆپێن) بە ژمارەیەک ئەندامی زۆرەوە دەچێتە ناو ئەنجومەنی نیشتمانی نوێ، بەڵام دوور لە دەسەڵات دەمێنێتەوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەنجامێکی نائومێدکەر چاوەڕوانی دەکات بەراورد بە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکان. 
هەموو ئەم رووداوانەش لە کاتێکدایە کە فەرەنسا لەبەردەم بۆنەیەکی گەورەدا کە سێ هەفتەی ماوە، ئەویش دەستپێکردنی یاری ئۆڵۆمپیە لە فەرەنسا کە ئێستا ئەو خۆی نوقمی چارەنووسێکی نادیار بووە.

"بەرەی جەماوەری نوێ" کە بە چەکان ناسراون لە چەند لایەند لایەن پێکدێن لەسەر زۆر پرسدا جیاوازن، سەرکەوتنیان بۆ پلەی یەکەم فەرەنسا و جیهانی تووشی شۆک کردووە کە دەتوانێت ١٧٢ کورسی بۆ ٢١٥ کورسی بەدەستبهێنێت.

هاوپەیمانییەکەی ماکرۆنیش، توانای بەرگەگرێت، ئەمەش هەموو دوای مانگێک دێت لەو مەترسیەی کە سەرۆک کۆماری فەرەنسا ماکرۆن نیشانی داو داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد، کە لە گەڕی دووەمدا پێشبینی دەکرێت ١٥٠ بۆ ١٨٠ کورسی بەدەستبهێنێت، لەکاتێکدا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دا ٢٥٠ کورسی بەدەستهێنابوو.

ڕاستەوخۆ دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامە سەرەتاییەکان، سەرۆکی چەپی ڕادیکاڵەکانی فەرەنسا، ژان لوک مێلینشۆن، ڕۆژی یەکشەممە جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆک وەزیران دەبێت "پۆستەکە جێبهێڵێت" و بەرەی جەماوەری نوێ کە پارتەکەی خۆیەتی، حوکمڕانی بکات.
 لای خۆیەوە، سەرۆکی پارتی راستڕەوی نەتەوەیی  توندڕەو، جۆردن باردێلا، ڕۆژی یەکشەممە ڕەخنەی لە چەپەکان گرت و بە "هاوپەیمانی شەرمەزاری" ناوزەد کردو وتی " فەرەنسایان لە "سیاسەتی بووژانەوە" بێبەش کرد.

باردێلا وتی: "زیاتر لە جاران پارتەکەیان وەک تاکە ئەلتەرناتیڤێک خۆی بەرجەستە دەکات"، بەڵێنیدا کە پارتەکەی بەرەو"هیچ چارەسەرێکی سیاسی تەسک" هەڵنەخلیسکێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە "هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگری لە گەلێک بکات کە ئومێدی بۆ گەڕاوەتەوە".

لە لێدوانێکیدا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕۆژی یەکشەممە، مارین لۆپێنیش، سەرۆکی ڕاستڕەوی توندڕەو وتی" سەرکەوتنەکەمان تەنها دواخراوە، زەریاکە بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات، ئەمجارە بە ڕادەی پێویست بەرز نەبووەتەوە، بەڵام بەردەوامە لە بەرزبوونەوە".

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا ئەنجامەکانی مەترسیداربوون لەسەر ئایندەی فەرەنسا کە راستڕەوە توندڕەوەکان سەرکەوتنی بەرچاویان بە دەستهێنابوو، گەر لە گەڕی دووەمی هەڵبژاندنیش بەو شێوەیە بوایە، زۆر لە سیاسەتی فەرەنسا لەناوخۆ و دەرەوە دەگٶڕدرا.



AM:09:24:08/07/2024