راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە تووشی کێشەیەکی گەورە بووە

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، فلیک راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە لە کێشەی ڕاستەقینەدایە و بە کەمیی یاریزانی گەورە لە هێڵی ناوەڕاستدا دەست بە ئامادەکارییەکان دەکات بۆ وەرزی نوێ.

رۆژنامەکە کێشەکانی یانەکەی بەمشێوەیە بڵاوکردۆتەوە.

◾️گاڤی: پێکانی هەیە و بەم زووانە ناگەڕێتەوە
◾️پێدری: پێکانە و بۆ ماوەی مانگێک تا مانگ و نیوێک دەبێت.
◾️دی یۆنگ: هێشتا ئامادە نییە
◾️فێرمین: دوای کۆتایی هاتنی یۆرۆ، دەچێتە ئۆڵۆمپیاد .
◾️ڕۆبێرتۆ: گرێبەستەکەی تەواو بووە و لەگەڵ تیپەکەدا ڕاهێنان ناکات، بەڵکو بە تەنها بە پشتبەستن بە ئامۆژگارییەکانی یانەکە ڕاهێنان دەکات.
◾️گوندۆگان: بەهۆی بەشداریکردنی لە یۆرۆ لە ماوەی چەند هەفتەیەکی تردا پەیوەندی دەکات بە یانەکەوە.
◾️ڕۆمیۆ: تاکە یاریزانە لە ئێستادا بەردەستە بەڵام دەڕوات.




PM:02:56:08/07/2024