دوای ڕۆیشتنی یاریزانەکەی ڕیال مەدرید بە جددی بەرەو گرێبەستێکی نوێ هەنگاو دەنێت

ڕیال مەدرید ئۆفەرە نوێیەکەی ئامادە دەکات بۆ گواستنەوەی لێنی یۆرۆی بەرگریکاری یانەی لیل لە میرکاتۆی هاوینەی ئێستادا.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید چاوەڕێی گواستنەوەی ڕافا مارینی بۆ ناپۆلی دەکرد، بۆ ئەوەی بەجدی هەنگاو بنێت بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستێکی یۆرۆ لەم هاوینەدا.

 دوێنێ دووشەممە، مارین لە شاری ناپۆلی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا و گرێبەستەکەی تا ساڵی 2029 بە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ واژۆ دەکات.

 ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕیال مەدرید دەست دەکات بە فشارخستنە سەر لیل بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە، بەجۆرێک لینی لە سەرەتای ماوەی ئامادەکارییەکان لەگەڵ مێرێنگێ دەبێت.

 ڕوونیشیکردەوە، یانەی ڕیال مەدرید لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆفەرێک بۆ لیل پێشکەش دەکات بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ، بە پاداشتی تاکەکەسی و بەکۆمەڵیشەوە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ئۆفەرە هاوشێوەی ئەو ئۆفەرەیە کە کاتێک ئێدواردۆ کاماڤینگا لە هاوینی ٢٠٢١دا بەشداربووە، ساڵێک پێش کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕێنێس.

 ئاشکرابووە کە ئیدر میلیتاو و ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر لە ماوەی ئامادەکارییەکان لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید دەستپێناکەن، هەروەها دەیڤد ئالابا هێشتا چاک نەبووەتەوە، بۆیە مێرێنگێ هەوڵدەدات بە زووترین کات لینی یۆرۆ بخاتە بخاتە بەردەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر.

 جێگای سەرنجە کە ڕیال مەدرید لەم هاوینەدا گرێبەستێکی ئەنجامدا، بۆ ئەوەی کیلیان مباپێی فەرەنسی بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر بەشداری بکات، دوای ئەوەی گرێبەستی هێرشبەرەکە لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی هات.


PM:01:04:09/07/2024