لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا لە شاری سلێمانی شانۆگەری (ڕۆمیۆ و جولێت) بە بەشداری (٢٠) ئەکتەر نمایشدەکرێت.
فازڵ جاف کە دەرهێنەری شانۆگەری (ڕۆمیۆ و جولێت)ە ڕایگەیاندووە" ڕۆژی ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی شانۆگەرییەکە نمایشدەکرێت و ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت".
شانۆگەری (ڕۆمیۆ و جولێت)، بە سپۆنسەری دامەزراوەی (کەریمی عەلەکە) نمایشدەکرێت کە نزیکەیی (٢٠) ئەکتەر لە شانۆییەکەدا ڕۆڵ دەبینن.