وێنە.. هانی بە جلوبەرگی کوردییەوە دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی دیاری کوردستان هانی موجتەهید نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد هانی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بە جلوبەرگی کوردییەوە بڵاوکردەوە کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانی. 

هانی لە ساڵی (١٩٨٠) لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتنکردووە، هەر لە ساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێبووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بە ناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەروەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە و چەندین کۆنسێرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە، دایکی کچ و کورێکە کە ئەوانیش کاری هونەری دەکەن.


AM:09:08:10/07/2024