بەرشەلۆنە رێککەوتنی لەسەر گرێبەستێکی گەورە کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، بەرشەلۆنە نزیکە لە ئەنجامدانی گرێبەستێکی تایبەتی هاوینە.

 هانسی فلیکی ئەڵمانی سەرکردایەتی یانەی بەرشەلۆنەی گرتە ئەستۆ و شوێنی چاڤی هێرناندێزی گرتەوە و هەوڵدەدات ڕیزەکانی تیپەکە بەهێز بکات بۆ ئەوەی ڕکابەری لەسەر نازناوەکان بکات.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، بەرشەلۆنە گەیشتووەتە ڕێککەوتنی پێشوەختە لەگەڵ نێکۆ ویلیامز، یاریزانی باڵی یانەی ئەتلەتیک بلباو، یاریزانی ئیسپانی، بەمەبەستی گواستنەوە لە هاوینی ئەمساڵدا.

 ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی ڕابردوو یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ بریکاری نیکۆ ویلیامز کۆبووەوە، کۆبوونەوەکەش بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا کۆتایی هات.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێککەوتنەکە مەرجە کەسییەکانی یاریزانەکە و کۆی ساڵەکانی گرێبەستەکەی لەخۆگرتووە.

 ئێستا بەرشەلۆنە ئامادەکاری دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو، دەزانێت ئەو یاریزانە مەرجی ئازادکردنی هەیە بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ.

 ویلیامز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات، لە یۆرۆی ٢٠٢٤ و بەشداری کردووە لە سەرکەوتنی هەڵبژاردەکە بۆ یاری کۆتایی.



PM:02:34:10/07/2024