نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٨ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٥٠ هەزار دینار بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٣ ملیۆن و ٦٩١ هەزار و ٦٦٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە  ٢٤٧ ملیۆن و ٧٠١ هەزار و ٦٦٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٥ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٦٨ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار و ١٦٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٩ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا. 




PM:05:51:10/07/2024