یانەی ریاڵ مەدرید رۆشتنی یاریزانێکی راگەیاند

لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید رۆشتنی یاریزانێکی راگەیاند.

لەببەیاننامەی فەرمی یانەی ڕیال مەدرید و یانەی ناپۆلی هاتووە یانەکە گەیشتنە ڕێککەوتن سەبارەت بە گواستنەوەی  ڕافا مارین بۆ یانە ئیتاڵیەکە.

 ڕافا مارین لە ساڵی 2016 گەیشتە یانەی ڕیال مەدرید کاتێک تەمەنی 14 ساڵ بوو. 

 لەو کاتەوە لە هەموو بەشەکانی تیپی لاوان یاری کردووە تەنانەت دوو وەرز لە کاستیلا یاری کردووە،  وەرزی ڕابردوو 2023-2024 بە خواستن لە یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس بوو.

 ڕیال مەدرید هیوای سەرکەوتن بۆ خۆی و خێزانەکەی دەخوازێت لەم قۆناغە نوێیەی ژیانیدا


PM:07:51:10/07/2024