بەهۆی گەرماوە پێن شەممە لە کەرکوک کرایە پشوو

بەهۆی ئەو گەرمایەی عێراق و کوردستانی گرتۆتەوە، پارێزگای کەرکوک بڕیاری دا پێنج شەممە لە سەرتاسەری پارێزگاکە بکرێتە پشووی فەرمی.

راکان جەبوری لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بەوە دەکات بەهۆی ئەو گەرمایەوە کە عێراق و شاری کەرکوکیشی گرتۆتەوە پێنج شەممە پشووی فەرمی دەبێت.

هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووە ئەو پشووە سەرجەم فەرمانگەکان دەگرێتەوە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان نەبێت کە بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیان کراوە دەبن.

ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراقی گرتۆتەوە پێنج شەممە دەگاتە لوتکەی گەرمی و پلەی گەرمای زۆربەی پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاست دەگەنە سەر ٥٠ پلە. 



AM:01:46:11/07/2024