د. دنیا عادل لە ئاسایش نەگیراوە


دوێنێ د. دانیا عادل لەلایەن هێزێکی دەمەکدارەوە لە سلێمانی رفێندراوە، ئاسایش ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کەیسە لای ئەوان نییە.

ئێوارەی دوێنێ چوار شەممە ١٠ تەموز دایكی د. دنیا عادل بڵاویکردەوە کە هێزێکی دەمامکدار کچەکەیان بە ناوی بافڵ تاڵەبانیەوە هەڕەشەیان لێکراوەو لە ماڵەوەیان کچەکەیان رفاندووە.

دایكی د. دنیا عادل وتوویەتی " هێزێكی دەمامكدار بەناوی بافڵ تاڵەبانیەوە ئێوارەی ئەمڕۆ هاتوونەتە شوقەكەی و د. دنیایان بردووە، چەند جارێكە بەنامەو تەلەفۆن بەناوی بافڵ تاڵەبانیەوە هەڕەشەمان لێدەكەن، ئەو كەسە چەند جارێكە هەڕەشە دەكات، بەڵام كچەكەمان نەچووەتە ژێر بار، دوو هەفتەیە لە ترسا نەچووە بۆ دەوام.

دایکی دەشڵێت" کێشەی لەگەڵ کوڕێکدا هەیە و هەڕەشەی لێدەکات".

دایکی چەندجارێک دەڵێت" ئێرە شاری مافیایە".

د. دنیا سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوەو، بەپێی مادەی دووی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیرکراوە.

باوکی دەڵێت " کچەکەم دوای ئەوەی هێزە دەمەمکدارەکە رفاندویانە گوایە لە فەرماندەیی دەستگیرکراوە".

چەند جارێکی تر هاتوون و ماڵیان پشکنیووە، باوکی دەشڵێت" مەعقولە لەسەر مادەی دوو مۆبایل ئاوا بێیت و ماڵی بپشکنیت ".

باوکی دەڵێت" ماوەیەک لەمەوبەر دوو رۆژ گیراوە"، ئەمیش داوامان تۆمارکردووە، بەلآم کەسیان دەستگیرنەکردووە".

لە پەیوەندییەکی ماڵپەڕی " سپی " بە ئاسایشەوە رایانگەیاند کە کەیسی لەو جۆرە لەلای ئەوان نییە.

تا ئێستا هیچ هێزێکی ئەمنی باڵادەستی سلێمانی لەسەر رفاندنی ئەم ئافرەتە هیچیان بڵاونەکردۆتەوە.



AM:09:15:11/07/2024