نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

بەیانی پێنج شەممە ١١ ی تەموز لەگەڵ کردنەوەی بازاری نەوت لە رۆژهەڵاتی ئاسیا سەرلەنوێ نرخی هەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکی بەرزبوونەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٥ دۆلار و ٥٦ سەنتە، لە کاتی داخستندا بە ٨٥ دۆلار بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٢ دۆلارو ٦٦ سەنتە، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕی نەوتدا بە ٨٢ دۆلار و ١٠ سەنت بوو.

بەپێی چاودێرانی بواری نەوت بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە لاوازبوونی نرخی دۆلارەوە هەیە لەسەر ئاستی جیهانی و بەتایبەتی پێش راگەیاندنی ئاستی هەڵاوسانی ئەمەریکا. 
 

AM:11:13:11/07/2024