دادگای لێکۆڵێنەوەی گەرمیان – کەرکوک حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر بکوژی سەرەکی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیاندا دا، بەڵام خانه‌واده‌ی كاوه گه‌رمیانی نیگه‌رانن له‌و حوكمدانەی (توانا خه‌لیفه)ی تاوانباری دۆسیه‌ی كاوه گه‌رمیانی به پێی یاسای سزادانی عێراقی و، داوا له دادگای ته‌میز ده‌كه‌ن له كاتی ته‌میزكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌دا له‌لایه‌ن پارێزه‌ری تاوانباره‌كه‌وه سزاكه بگۆرێت بۆ یاسای تیرۆر.
رۆژی یه‌كشه‌مه دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك/گه‌رمیان به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی بریاری له سێداره‌دانی بۆ توانا خه‌لیفه بكوژی كاوه گه‌رمیانی ده‌ركرد، كه پارێزه‌ری تاوانباره‌كه ده‌توانێت له‌ماوه‌ی ده رۆژدا تانه له‌بریاره‌كه بدات.
كاروان ئه‌حمه‌د برای رۆژنامه‌نوسی تیرۆركرا‌و كاوه گه‌رمیانی به‌سپی میدیای راگه‌یاند"سزادانی تاوانباری دۆسیه‌ی تیرۆركردنی شه‌هید كاوه به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی نیگه‌رانی كردووین ، چونكه هۆكاری كوشتنی شه‌هید كاوه له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بیر‌و را بووه، بۆیه كوشتنه‌كه‌ی كوشتنی ئاسایی نه‌بووه و تیرۆر بووه".
كاروان وتیشی"تێناگه‌ین پێشتر تاوانباره‌كه به‌پێی یاسای تیرۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا كراوه ، چۆن له‌كاتی سزا دانیدا به یاسای سزادانی عێراقی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرا ، بۆیه داوا له‌دادگای ته‌میز ده‌كه‌ین ئه‌و یاسایه‌ی تاوانباره‌كه‌ی پێ سزادرا له یاسای سزادانی عێراقیه‌وه بۆ یاسای تیرۆر بگۆرێ".