بەرشەلۆنە گرێبەستێکی گەورەی ئەنجامدا

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی دانی ئۆلمۆ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بگوازێتەوە.

 فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسێکی پسپۆڕ لە هەواڵەکانی بازاڕی گواستنەوە، لە ڕێگەی ئەکاونتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X” ڕایگەیاند کە بەرشەلۆنە
 ڕێککەوتنی کردووە بۆ ئەوەی ئۆلمۆ بگوازێتەوە، دوای ئەوەی دیکۆی پورتوگالی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە گەشتێکی کرد بۆ ئەڵمانیا و لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە کۆبووەوە.

 ڕۆمانۆ لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە گرێبەستەکە بڕی ٥٥ ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت، ئەمە جگە لەوەی ٧ ملیۆن یۆرۆی زیادکراوی بۆ دانراوە.

 ڕۆژنامەنووسە بەناوبانگەکە درێژەی بە قسەکانی دا کە بارسا لەگەڵ ئەو یاریزانە باڵە ئیسپانییە ڕێککەوتووە بۆ ماوەی ٦ ساڵ، تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٣٠.


 یاریزانە ئیسپانییەکە لەماوەی وەرزی ڕابردوودا لە 25 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانی بەشداری کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، کە 8 گۆڵی تۆمارکردووە و 5 گۆڵی دیکەشی دروست کردووە.

 یاریزانە ئیسپانییەکە لە لێدوانەکانی پێشوودا پشتڕاستی کردەوە کە دەیەوێت نازناوەکان بەدەستبهێنێت و یاری بۆ تیپێک بکات کە پڕۆژەیەکی گەورەی هەیە.

 شایەنی باسە ئۆلمۆ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠دا ڕووی لە لایپزیگ کردبوو، کە لە دینامۆ زاگرێبی کرواتیایەوە هاتبوو، بە بڕی ٢٩ ملیۆن یۆرۆ.



PM:04:12:06/08/2024