دەستەی دەستپاکی هەرێم: نابێت هیچ پاڵێوراوێک لەسەر گەندەڵی زیندانی کرابێت

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاکی کوردستان لەبارەی بنەمای مەرجەكانی خۆپاڵاوتنی كۆمسیۆن ڕایگەیاند'' نابێت هیچ پاڵێوراوێک لەسەر گەندەڵی زیندانی کرابێت''.

سەرخێڵ هاشم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاکی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق، دەستەی دەسپاكی لە بەرواری ٦ی ئابی ٢٠٢٤، دوای ئەوەی بەشی دووەمی ناوی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە دەست گەیشت و لەسەر بنەمای مەرجەكانی خۆپاڵاوتن كە كۆمسیۆن دیاری كردووە، نابێ‌ كاندید زیندانی كرابێت واتا (حوكم) درابێت لەسەر یەكێك لە تاوانەكانی گەندەڵی".

ئەمڕۆ، ١٢ی ئاب ٢٠٢٤ دەستەی دەسپاكی لیستی وردبینی لە لیستی دووەمی ناوەكان تەواو كردووە و بە نووسراوی فەرمی رەوانەی كردووەتەوە، بەو پێیەیش وردبینی دەسپاكی لە كۆی ژمارەی كاندیدەكانی هەڵبژاردن بە كۆتا هات.


PM:05:14:12/08/2024