کاتی زیادکراو لە یاری ئەمشەوی ریاڵ مەدریدو ئاتڵەنتا لابرا

پێگەی ڕێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە،  ئەگەر یارییەکەی ریاڵ مەدرید و ئاتڵەنتا بە یەکسانبوون کۆتایی هات،  لە جامی سوپەری ئەوروپا کاتی زیادەی نییەو بۆی زیاد ناکرێت.  

واتە ئەگەر دوای 90 خولەک پاڵەوان دیاری نەکراو یەکسانبوون، ئەوا ڕاستەوخۆ بە لێدانی سزا نازناوەکە یەکلایی دەبێتەوە.

  ئەمە ئەوەیە کە لە مادەی 12.01ی پێشبڕکێکەدا هاتووە،لە ئەگەری یەکسانبوون لە کۆتایی کاتی ئاساییدا، هیچ کاتێکی زیادە نابێت، لێدانی سزا براوە دیاری دەکات."

هۆکاری سەرەکی هەڵوەشاندنەوەی کاتی زیادکراو لە جامی سوپەری ئەوروپا بۆ دوورکەوتنەوە لە بارگرانی خولەکە ناپێویستەکانە لەسەر یاریزانەکان، هەروەها بۆ ئەوەی دووربن لە پێکان. 


یاریەکە لە جامی سوپەری ئەوروپایەو کاتژمێر 9:00ئەنجام دەدرێت.


PM:03:40:14/08/2024