میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردەوە، كە سبەینێ پارەی مووچەی مانگی ٧ ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، كە لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردۆتەوە، سبەی پێنج شەممە، ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.
بەپێی وتەی سەرچاوەكە" وەزارەتی دارایی عێراق بڕی یەک تریلۆن دینار ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنی و سەربازییەكان".
ئاماژە بەوەشكراوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە لیستی مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاو دەکرێتەوە.
لای خۆشیەوە هەر ئەمشەو میدیای گۆڕان بڵاویکردەوە" کە وەزیری دارایی عێراق نوسراوی ڕەزامەندی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە داوای خەرجکردنی پارەی مووچەی هێزە ئەمنیەکانی بۆ مانگی ٧ کردووە بەهۆی تەواو نەبونی وردبینیکردن تێیدا، و ەگەر سەرۆکوەزیران رەزامەندی دەرببڕێت سبەی پێنجشەممە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەراندا مووچەی مانگی حەوتی هێزە ئەمنیەکانیش خەرجدەکرێت".
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی كۆبووەوە و بە وتەی پەرلەمانتارانی كوردی بەشدار لە كۆبوونەوەكە، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پارە بۆ مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.